سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:61

لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَىٰ أَنْفُسِكُمْ أَنْ تَأْكُلُوا مِنْ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ آبَائِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَانِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَامِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَالِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَالَاتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُمْ مَفَاتِحَهُ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَىٰ أَنْفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نییه‌، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه‌، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیرو هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆزو غه‌مخوارمان هه‌یه‌، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی).

تەفسیر

ئەو کوێرەی چاوی لەدەستداوە تاوانی لەسەر نییە، یاخود ئەو کەسەی شەلە، یان نەخۆشە تاوانیان لەسەر نییە، ئەگەر ھاتوو ئەوەی توانای ئەنجامدانیان نییە وازی لێ بھێنن و ئەنجامی نەدەن لەو فەرمانانەی اللە داوای لێکردوون بیکەن، وەک جیھاد و تێکۆشان لە پێناو ئەودا، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر لەماڵی خۆتان بخۆن، یان لەماڵی مناڵەکانتان، یان لەماڵی باوکانتان، یان لە ماڵی دایکانتان، یان لەماڵی براکانتان، یان لەماڵی خوشەکەکانتان، یان لەماڵی مامەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی باوکتان)، یان لەماڵی خاڵەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی دایکتان) یان لەو ماڵانەی کلیلەکانیان بە ئێوەیە و کردونیان بە بریکار بەسەریەوە، وەک باخەوان و پاسەوانی ماڵەکانتان، وە ھیچ گوناھتان ناگات لەبەر دڵ و دەروون جوانی و پاکی لەماڵی ھاوڕێکەتان بخۆن، ھیچ گوناھتان لەسەر نییە بە کۆمەڵ یان بە تەنھا نان بخۆن، جا کاتێک چوونە ماڵێک لەو ماڵانەی باسکران و جگە ئەوانەیش ئەوا سەلام لەوانە بکەن لەوێن و بڵێن: (السلام علیکم= سەلام و ئاشتی و ئارامی لە منەوە لەسەر ئێوە بێت)، جا ئەگەر ئەو ماڵانە کەسی تێدا نەبوو، ئەوا سەلام لە خۆتان بکەن و بڵێن: (السلام علینا وعلی عباد اللە الصالحین= سەلام و ئاشتی و ئارامی لەسەر ئێمە و ھەموو بەندە چاکەکانی اللە) بەسەلامێک لەلایەن اللە تەعالاوە کە بۆی داناون، سەلامێکی پیرۆز و پڕ خێر و بەرەکەت و پاک و خاوێن کە دڵتان پێی خۆش ئەبێت و خۆشەویستی و ھۆگری لە نێوانتاندا بڵاو دەکاتەوە، پاکوخاوێنە دڵ و دەروونی بیسەری ئاسوودە دەکات، ئابەو شێوەیە کە پێشتر باسکرا اللە تەعالا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بە ئومێدی ئەوەی ژیریتان بخەنە کار و بیری لێ بکەنەوە و کاری پێ بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە