سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:6

وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنْفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ ۙ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ

ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه‌).

تەفسیر

ئەو پیاوانەیشی تۆمەتی زیناکردن دەدەنە پاڵ ژنەکانیان، وە ھیچ شاھیدێکیشیان لەسەر ڕاست و دروستی ئەو تۆمەتە نییە بەڵکو تەنھا خۆیان شاھیدی ئەو زیناکردنە بوون، ئەوا ئەو پیاوە چوار جار شاھیدی دەدات و سوێند بە اللە تەعالا دەخوات بەوەی ئەم ڕاستگۆیە لەم قسەیەی ئەیکات کە دەڵێت: ژنەکەی زینای کردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە