سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:58

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ۚ مِنْ قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنَ الظَّهِيرَةِ وَمِنْ بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ۚ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّافُونَ عَلَيْكُمْ بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه‌)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زاناو دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێرو خۆشیتان).

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە، وە کار بەشەریعەتەکەی ئەو دەکەن، با کۆیلە و کەنیزەک، وە ئەو مناڵە ئازادانەیش کە ھێشتا باڵغ نەبوون، لە سێ کاتدا مۆڵەتتان لێوەربگرن بۆ ھاتنە ناو ژووری تایبەتی خۆتان: پێش نوێژی بەیانی کاتێک جلوبەرگی خەوتان دەگۆڕن بە جلوبەرگی دوای ھەستان لە خەو، وە لە نیوەڕوانیش ئەو کاتەی جلوبەرگ لەبەر خۆتان دادەکەنن بۆ سەرخەو شکاندن، وە لە دوای نوێژی خەوتنان، چونکە ئەوە کاتی خەوتن و گۆڕینی جلوبەرگی ئاساییە بە جلوبەرگی خەوتن، ئەم سێ کاتە کاتی عەورەت و شەرمگای تایبەتی خۆتانە، بۆیە نابێت ھیچ کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بێتە ژوورەوە بۆ لاتان، بەڵام جگە لەم سێ کاتە، نە بۆ ئێوە و نە بۆ ئەوان ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر مۆڵەت وەرنەگرن، چونکە ئەوان گەلێک بەدەور و بەرتاندا دێن و دەڕۆن، وە ھەندێکتان بەسەر ھەندێکی ترتاندا دێن و تێکەڵی یەکترن، بۆیە ناتوانرێت لە ھەموو کاتێکدا ڕێگریان لێ بکرێت لە ھاتنە ژوورەوە بێ مۆڵەت نەبێت، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا داب و نەریت و حوکمەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو جۆرەیش ئەو ئایەتانەی بەڵگەن لەسەر شەریعەت و یاسا و ڕێساکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، اللە زۆر زانا و ئاگادارە بە بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەو حوکمانەی کردوویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا بۆتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە