سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:45

وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَىٰ بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَىٰ أَرْبَعٍ ۚ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاوێکی تایبه‌ت دروست کردووه‌، جا هه‌یانه له‌سه‌ر سکی ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ردوو قاچ ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

تەفسیر

اللە تەعالا ھەموو زیندەوەرێک کە بەسەر زەویدا دەگەڕێت لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناوە، جا ھەندێک لەوانە لەسەر سکیان دەڕۆن وەک مار، وە ھەندێکی تریان لەسەر دوو قاچ دەڕۆن وەک مرۆڤ و باڵندەکان، وە ھەندێکی تریان لەسەر چوار قاچ دەڕۆن وەک مەڕ و بزن و ڕەشە وڵاخ و وشتر، اللە تەعالا ھەرچییەکی بوێت بەدیدەھێنێت لەوانەی باسکران و ئەوەیشی باس نەکراون، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە