سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:43

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ

ئایا نابینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه‌، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شیو له نێوانیاندا هه‌یه‌)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێرو به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه‌، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان اللە تەعالا ھەورەکان بە ئاسماندا دەبات، پاشان ئەو پەڵە ھەورانە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریانەوە پەیوەست دەکات بەیەکەوە، پاشان ھەموویان لەسەریەک کەڵەکە دەکات، ئەمجا دەبینیت دڵۆپە دڵۆپە باران لە ھەورەکانەوە دەبارێت، وە اللە تەعالا لە بەرزی ئاسمانەکانەوە لەو ھەورە چڕانەی کەوتوون بەسەر یەکدا، کە لە گەورییدا وەک شاخ و چیا وان تەرزەی دەنك گەورە وەک بەرد دێنێتە خوارەوە، ئەمجا بەو تەرزە گەورانە ھەرکەسێک اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت لەناو بەندەکانیدا دووچاری زەرەر و زیانی دەکات، وە لایشی دەدات لەسەر ھەرکەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، نزیکە تیشک و ڕووناکی بروسکە و چەخماخەی ھەورەکان لەتاو بەھێزی درەوشانەوەکەی بینایی چاوەکان ببات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە