سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:27

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَىٰ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که‌، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بارو گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه‌).

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە و کار بە شەرع و ڕێساکانی ئەو دەکەن، مەچنە ھیچ ماڵێکی غەیری خۆتان تاوەکو مۆڵەت وەردەگرن و پرس بەخاوەن ماڵ و کەسانێکی نیشتەجێی ئەو ماڵە دەکەن کە بچنە ژوورەوە بۆ لایان، وە پاش ئەوەی مۆڵەتیان دان سەلامیان لێ بکەن، بەوەی لە سەلام کردن و مۆڵەت وەرگرتن و پرسکردنەکەدا بڵێن : (السلام علیکم) ئایا مۆڵەت ھەیە بێمە ژوورەوە بۆ ماڵتان؟ ئەو مۆڵەت وەرگرتنەی فەرمانتان پێکراوە بە ئەنجامدانی باشترە بۆتان لەوەی لەپڕ بێ سەلام و مۆڵەت وەرگرتن خۆتان بکەن بەماڵی کەسێکدا، بەڵکو ئەم کارەتان ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی وەبیرتان بھێنێتەوە و جێ بەجێی بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە