سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:23

إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێردو بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیاو له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...

تەفسیر

بەدڵنیاییەوە ئەوانەی تۆمەت و بوھتان دەدەنە پاڵ ئافرەتانی بێ ئاگای باوەڕدار، ئەو ئافرەتانەی بەھیچ شێوەیەک بیریان لە زیناکردنیش نەکردوەتەوە، لە دونیا و دواڕۆژدا لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە تەعالا دەرکراون، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای گەورە و سەختیان بۆ ھەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە