سورەت 24 · جوزء 18

سورة النور · 24:18

وَيُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زاناو دانایه‌.

تەفسیر

اللە تەعالا ئایەت و فەرمانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان کە پێک ھاتوون لە حوکم و بڕیار و پەند و ئامۆژگاریەکانی، کە دەلالەت لەڕوونکردنەوەی ئەحکامەکانی تایبەت بە تۆمەت و بوھتان کردن دەکات، اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەکانتان، وە ھیچی لانھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت و تۆڵەتان لەسەر دەداتەوە، وە زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەڕێوبردن کارەکانی و شەریعەتەکەیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە