سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:80

وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخه‌نه‌کار؟

تەفسیر

ھەر زاتی اللە تەعالایە کە زیندووتان دەکاتەوە، جگە لە ئەو کەسی تر مردووەکان زیندوو ناکاتەوە، وە ھەر ئەویشە خەڵکی دەمرێنێت، جگە لە ئەو کەس ناتوانێت کەس بمرێنێت، وە تەنھا ئەویشە تەقدیری جیاوازی شەو و ڕۆژ، تاریکی و ڕووناکی و کورتی و درێژیان دەکات، دەی ئیتر بۆچی بیر ناکەنەوە و تێڕانامێنن لە دەسەڵاتی ئەو، وە بیر ناکەنەوە لەوەی کە بەتەنھا ھەر خۆی ئەم گەردوونەی بەدیھێناوە و بەڕێوەیشی دەبات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە