سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:78

وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۚ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ

هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.

تەفسیر

- ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە زیندووبووونەوە و ھاتنی ڕۆژی دوایی نییە- ھەر اللە (سبحانە وتعالی) یە گوێی پێ داون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بە ھۆیەوە لە شتەکان تێبگەن، لەگەڵ ئەوەدا زۆر کەم سوپاس و شوکری اللە تەعالا دەکەن لە سەر ئەو نیعمەتانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە