سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:71

وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُمْ بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَنْ ذِكْرِهِمْ مُعْرِضُونَ

ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه‌، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.

تەفسیر

ئەگەر خواى گەورە بە گوێرەی هەوا و ئارەزووی ئەوان کاروبارەکانى دونیای بەڕێوە ببردایە و بەڕێی کردایە ئەوا ئاسمانەکان و زەوی خراپ دەبوون ئەوەیشی تێیاندایە بەهۆی نەزانیان بە سەرەنجامى شتەکان و بە چاک و خراپ لە بەڕێوەبردن، بەڵكو ئێمە ئەوەمان پێیان بەخشی کە هۆکارە بۆ شکۆداری و شەرەفمەندیان، ئەویش بریتیە لە قورئانی پیرۆز بەڵام ئەوان پشتی لێدەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە