سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:67

مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ سَامِرًا تَهْجُرُونَ

له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.

تەفسیر

خۆتان بە حەرەمەوە ھەڵدەکێشا كەچی شایستەی ئەو خۆ ھەڵکێشانەیش نەبوون، چونکە ئەوانەی شایستەی ئەو فەزڵەن کەسانی خواناسن، وە شەوگارتان بە گاڵتە و گەپ و قسەی نابەجێ و ناشرین لە دەوری حەرەمی مەککە دەبردە سەر، وە ھیچ ڕێزتان بۆ دانەدەنا و پیرۆز نەبوو بەلاتانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە