سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:55

أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُمْ بِهِ مِنْ مَالٍ وَبَنِينَ

ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!

تەفسیر

ئایا ئەو دەستە و تاقمانەی دڵخۆش و سەرسامن بەو ماڵ و سامان و دارایی و مناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ و خۆشی بۆیان؟! نەخێر وا نییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە