سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:51

يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ۖ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ

ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کارو کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەران لەو ڕزق و ڕۆزییە پاکوخاوێنە بخۆن کە حەڵاڵمان کردووە بۆتان، وە کار و کردەوەی چاک بکەن کە موافق و ھاوتای ڕێنماییەکانی شەرعە، بە دڵنیاییەوە ھەرکارێک بکەن من ئاگاداریم و پێی دەزانم، ھیچ شتێک لەکار و کردەوەتان لای من نھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە