سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:47

فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ

(فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).

تەفسیر

فیرعەون و دار و دەستەکەی وتیان: ئایا ئێمە باوەڕ بە دوو مرۆڤی وەک خۆمان بھێنین، کە ھیچ تایبەتمەندیەکیان نییە بەسەرماندا، لەکاتێکدا گەل و ھۆزەکەشیان (مەبەست پێی بەنو ئیسرائیلە) گوێڕایەڵ و ملکەچی ئێمەن؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە