سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:44

ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَىٰ ۖ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُمْ بَعْضًا وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًا لِقَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ

پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.

تەفسیر

پاشان بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک یەک لە دوای یەک پێغەمبەرانمان ناردووە، ھەر کاتێک پێغەمبەرێک ھاتبێت بۆ ھەر گەل و ئوممەتێک ئەوا باوەڕیان پێنەکردووە و بەدرۆیان داناوە، ئێمەیش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا بەھۆی نەگریسی و خراپیانەوە بەدوای یەکدا لەناومان بردن، وە ھیچیان نەما ئەوە نەبێت بوون بەھەواڵ و چیرۆکی ناو خەڵکی، لەناوبچن و نەمێنن ئەوانەی باوەڕ ناکەن بەو پەیامانەی پێغەمبەرەکانیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھێناون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە