سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:32

فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ

ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!

تەفسیر

پێغەمبەرانمان لەناو خۆیان بۆ ناردن تاوەکو بانگیان بکەن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێیان وتن : ھەر اللە تەعالا بەتاک و تەنھا بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراو و خوایەکی بەھەقی ترتان نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی و فەرمانەکانیشی جێ بەجێ بکەن ؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە