سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:30

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ وَإِنْ كُنَّا لَمُبْتَلِينَ

به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه‌، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه‌.

تەفسیر

بەدڵنیاییەوە لەوەی باسکرا لە ڕزگارکردنی نوح و ئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون، وە لەناوبردنی بێباوەڕان بەڵگە و نیشانەی ڕوون ھەیە لەسەر دەسەڵاتمان لەسەرخستنی پێغەمبەران و لەناوبردنی ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردن و بە درۆیان زانین، ئەگەرچی ئێمە گەلەکەی نوحمان تاقیکردەوە کاتێک ئەومان ڕەوانەکرد بۆ لایان تاوەکو باوەڕدار و بێباوەر، گوێڕایەڵ و سەرپێچیکار دەربکەون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە