سورەت 23 · جوزء 18

سورة المؤمنون · 23:23

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ

سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!

تەفسیر

بێگومان نوح پێغەمبەرمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای گەلەکەی و بانگی کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێی وتن: ئەی گەلەکەم ، بەتاک و تەنھا اللە بپەرستن، جگە لەو (سبحانە و تعالی) ھیچ پەرستراو و خوایەکی ترتان بۆ نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی ؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە