سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:70

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ

(ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگاو زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه‌، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتزانیوە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە اللە تەعالا پێی دەزانێت و زانا و ئاگادارە پێی، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، بەدڵنیاییەوە زانینی ئەوە تۆمار کراوە لە تەختی پارێزراو (لوح المحفوظ) دا، بێگومان زانینی ھەموو ئەمانە کارێکی ئاسان و سانایە لای اللە تەعالا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە