سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:65

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَنْ تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ

ئایا به‌چاوی خۆت نه‌تبینیووه چۆن خوای گه‌وره هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه‌، هه‌روه‌‌ها که‌شتیه‌کانیش که له ده‌ریاکاندا ده‌ڕوات به‌فه‌رمانی ئه‌و زاته‌، ئاسمانیش ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی، به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی زۆر به‌سۆزو میهره‌بان و لێخۆشبوو به‌خشنده‌یه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا ئەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیاندار و بێ گیان ھەر ھەمووی بۆ سوود و قازانج و پێویستی تۆ و خەڵکی ڕامھێناوە و موسەخەری کردوون، وە ئەو کەشتیانەیش بەناو دەریادا دەڕۆن بەفەرمانی ئەو ڕامیھێنراون بۆتان بۆ ئەوەی لە وڵات و جێگایەکەوە بتانگوازێتەوە بۆ وڵات و جێگایەکی تر، وە ئەم ئاسمانەیشی ڕاگرتووە تاوەکو نەکەوێت بەسەر زەویدا بە مۆڵەت و فەرمانی خۆی نەبێت، چونکە ئەگەر مۆڵەتیدا و فەرمانی کرد ئیتر ئەو کاتە ئاسمان دەکەوێت بەسەریدا، بێگومان اللە تەعالا بەرامبەر خەڵکی زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە، چونکە لەگەڵ ئەوەی ستەمیش دەکەن کەچی ئەو ئەم ھەمووە شتەی بۆ موسەخەر و ڕامھێناون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە