سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:55

وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ

به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شك و گوماندان، هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزاو ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.

تەفسیر

بەردەوام ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن لە گوماندان لەو قورئانەی اللە دایبەزاندووە بۆت، وە لەسەر ئەم باوەڕەشیان بەردەوامن و دەمێننەوە لەسەری تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێتە سەریان، یاخود سزایەکیان بۆ دێت کە ڕەحمەت و خێری تێدا نییە بۆیان، ئەوە ئیتر ڕۆژی قیامەتە سەبارەت بە ئەوان ڕزگار بوونیان نییە لێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە