سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:53

لِيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ

(خوای گه‌وره بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌شه‌یتان) تا ئه‌و (خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌یه‌‌ی) شه‌یتان فڕێ ده‌داته نێو ئاواتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ببێته هۆی سزاو تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی دووڕوویی و ناپاکی هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ش که به‌رامبه‌ر ئایینی خوا دڵ ڕه‌قن، به‌ڕاستی سته‌مکاران له دژایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزیه‌کی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.

تەفسیر

تا ئەو دوو دڵی و وەسوەسەیەی شەیتان دەیخستە نێو خوێندنەوەی پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوە بوو اللە تعالی بیکاتە مایەی تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی نیفاق و دووڕوویی لە دڵیاندایە، وە تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەیش دڵیان ڕەق بووە لە بتپەرست و موشریکەکان، وە بێگومان ستەمکاران لە دوو ڕووان و بتپەرست و موشریکەکان لە دژایەتی کردنێکی سەرسەختی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیدان، وە زۆریش دوورن لە ھەق و ڕاستی و ژیرییەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە