سورەت 22 · جوزء 17
سورة الحج · 22:5
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّىٰ وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَىٰ أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنْ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا ۚ وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنْبَتَتْ مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ
ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت.
تەفسیر
ئەی خەڵکینە ، ئەگەر گومانتان ھەیە لە دەسەڵات و قودرەتی ئێمە کە بتوانین لە پاش مردن زیندووتان بکەینەوە، ئەوابیر بکەنەوە سەرەتا خوای گەورە چۆن ئێوەی بەدیھێنان، بێگومان ئێمە باوکە ئادەمتانمان لەگڵ بەدیھێنا، پاشان نەوەکانیمان لە ئاوی پیاو (مەنی) بەدیھێنا دوای ئەوەی پیاو دەیڕژێنێتە ناو ڕەحمی ئافرەتەوە، پاشان ئەو ئاوی پیاوە (مەنی) یە لەگەڵ ھێلکەی ئافرەتەکە دەپیتێ و دەبێتە پارچە خوێنێک مەیوو، پاشان ئەو پارچە خوێنە مەیووەش دەگۆڕێت بۆ پارچە گۆشتێک وەک ئەو پارچە گۆشتەی جواوەی ناو دەمی لێدێت، پاشان ئەو پارچە گۆشتەیش جاری وا ھەیە دەبێتە منداڵێکی تەواو بە زیندوویی لەدایک دەەبێت، یان جاری وایش ھەیە نابێتە منداڵێکی تەواو جا لەبەر ئەوە بەناتەواوی لەدایک دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو دەسەڵاتی خۆمانتان بۆ دەربخەین کە دەتوانین بەچەند قۆناغێک بەدیتان بھێنین، وە ئەوەیشی ویستمان لێ بێت لەناو ڕەحمی ئافرەت لە کۆرپەلە جێگیری دەکەین تا کاتێکی دیاریکراو کە نۆ مانگە لەدایک دەبێت، پاشان لەسکی دایکانتان بە منداڵی دەرتان دەھێنین، پاشان ئەگەنە ئەوپەڕی ھێز و تەمەنی عاقڵی و باڵغی، جا ھەندێکتان پێش ئەوەی بگەنە ئەو کاتە دەمرن، وە ھەندێکی ترتان دەژێت تا دەگاتە تەمەنی پیری و لاواز بوونی ھێز و عەقڵ و ژیری، تا وەک مناڵ خراپتری لێدێت، دوای ئەوەی کاتی خۆی ھەموو شتێکی دەزانی ئێستا ھەموو شتێکی لەبیر چووتەوە، وە زەوی دەبینیت کە وشکە و ھیچ دار و درەخت و گژوگیایەکی لێ نەڕواوە، کەچی ھەرکە ئاوی بارانی بەسەردا دەبارێت ئیتر ڕووەکەکان دەبزوێت و لە زەوی دەردێن و بەرز دەبنەوە بەھۆی گەشەی ڕووەکەکانیەوە، وە لەھەموو جۆرێک گژوگیایەکی جوان دەڕوێت و سەر دەردەھێنێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە