سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:28

لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ۖ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ

بۆ ئه‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه‌، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حه‌جدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جه‌ژندا، فه‌رامۆش نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله‌) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون، ئه‌وسا له گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی هه‌ژارو نه‌دارانیشی لێ بده‌ن.

تەفسیر

بۆ ئەوەی ئامادەی گەلێک لە کەڵک و سوودەکانی دونیا و دواڕۆژ بن، وەک لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکان و بەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژ و یەک گوتاری موسڵمانان و زۆرێکی تر لەکەڵک سوودەکان، وە بۆ ئەوەیش ناوی خوا بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لە ڕۆژە زانراوەکاندا سەر دەبڕرێن ئەوانیش : ڕۆژی دەیەمی مانگی (ذي الحجة) و سێ ڕۆژی دوای ئەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکرێت لەسەر ناز و نیعمەتەکانی لەسەربڕینی وشتر و مانگا و مەڕ و بزن، لەم ڕۆژانەدا لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بخۆن، وە بیدەن بەو ھەژار و نەدارانەیشی کە زۆر برسیانە با لێی بخۆن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە