سورەت 22 · جوزء 17

سورة الحج · 22:25

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ ۚ وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ

بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و دژایه‌تی ڕێبازی خوا به‌جۆره‌ها شێوه ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام که بڕیارمانداوه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی بێت چوونیه‌که بۆ ئه‌وانی که له‌وێ ده‌ژین، یان ئه‌وانه‌ی له شوێنانی تره‌وه بۆی ده‌چن، جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌هۆی یاخی بوون و لادانه‌وه سته‌م بکات، ئه‌وه سزایه‌کی به ئازاری پێ ده‌چێژین.

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە، وە خەڵکانی تریش لە ئیسلام لادەدەن و ڕێگریان لێ دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام و چوونە ناو مزگەوتی حەرامەوە، ھەروەکو بتپەرست و موشریکەکان لەساڵی حودەیبیەدا بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامیاندا، ئەوا لەمەودا سزای بە ئازاریان پێدەچێژین، ئەو مزگەوتی حەرامەی کردمانە ڕووگەی خەڵکی لە نوێژەکانیان، وە کردمانە ڕوکنێکیش لەڕوکنەکانی حەج و عومرە، چی بۆ ئەوانەی نیشتەجێی مەککەن، وە چی بۆ ئەوانەیش کە لە شوێنانی دەرەوە بۆی دێن و ڕێگایان تێی دەکەوێت یەکسانە، ھەر کەسێک لە مزگەوتی حەرام لەھەق لابدات و دڵی بە ئەنقەست مەیلی گوناھ و تاوان بکات ئەوا سزای بە ئازاری پێ دەچێژین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە