سورەت 21 · جوزء 17

سورة الأنبياء · 21:2

مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ ذِكْرٍ مِنْ رَبِّهِمْ مُحْدَثٍ إِلَّا اسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ

هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...

تەفسیر

ھەرچیان لەیاد و زیکر و دابەزینی قورئان بۆ بێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە گوێی بۆ دەگرن بەڵام گوێگرتنێک سوودی نابێت بۆیان، بەڵکو بەگاڵتە و گەپ و لاقرتێوە گوێی بۆ دەگرن و ھیچ گوێی نادەنێ.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە