سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:88

فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَهُ خُوَارٌ فَقَالُوا هَٰذَا إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ

به‌و زێرو زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه‌) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه‌، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).

تەفسیر

سامری لەو زێر و زیوانە پەیکەری گوێرەکەیەکی بێ گیانی دروستکرد بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وەک مانگا دەیبۆڕاند، ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای موسایشە، موسا لەبیری چووە خواکەی لێرە بەجێھێشتووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە