سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:84

قَالَ هُمْ أُولَاءِ عَلَىٰ أَثَرِي وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ

موسا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم).

تەفسیر

موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی خوای گەورەی دایەوە و فەرمووی: ئەوان وان لە دوامەوە و پێم دەگەن، لە گەلەکەم پێش کەوتم بۆ لای تۆ، تاوەکو بەو پەلە کردنەم بۆ لات لێم ڕازی بیت ، ئەی پەروەردگارم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە