سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:82

وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَىٰ

دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێخۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌.

تەفسیر

بێگومان من بەرامبەر ئەو کەسەی تەوبە دەکات و باوەڕی ھێناوە و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدات و بەردەوام دەبێت لەسەری زۆر لێبوردە و بەخشەرم، لە گوناھەکانی دەبوورم، وە ھەڵە و کەموکورتییەکانیشی دەپۆشم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە