سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:77

وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا لَا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَىٰ

(دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ موسا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه‌.

تەفسیر

بێگومان وەحیمان بۆ موسا کرد : کە بە شەو لەگەڵ بەندەکانم لە میسر دەربچن تاوەکو کەس پێیان نەزانێت، دوای ئەوەی بەگۆچانەکەت بدە لە دەریا و ڕێگایەکی وشکانیان بۆ بکەرەوە تاوەکو لێوەی بپەڕێنەوە، نە بترسە لە سوپاکەی فیرعەون پێتان بگەن و نەخەمی نوقم بوونیشت ھەبێت لە دەریا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە