سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:65

قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ

ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی موسا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده‌، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟

تەفسیر

جادووگەرەکان وتیان بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسا یەکێکیان ھەڵبژێرە، یان سەرەتا تۆ دەست پێ بکە و ھەرچیت پێیە لە سیحر و جادوو ھەڵیدە، یان ئەوەتانێ ئێمە یەکەمجار دەست پێ دەکەین و ھەڵیدەدەین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە