سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:63

قَالُوا إِنْ هَٰذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَنْ يُخْرِجَاكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَىٰ

(هه‌ندێک له دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه‌، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن...

تەفسیر

ھەندێک لە جادووگەرەکان بەنھێنی بە ھەندێکی تریان وت: بێگومان موسا و ھارون دوو جادووگەرن، دەیانەوێت بەجادووەکانیان لەخاکی میسر وەدەرتان نێن، وە بەرنامە و داب و نەریتە بەرز و بڵندەکەی ئێوە لە ژیاندا نەھیڵن و پوچەڵی بکەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە