سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:58

فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِثْلِهِ فَاجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا لَا نُخْلِفُهُ نَحْنُ وَلَا أَنْتَ مَكَانًا سُوًى

که‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.

تەفسیر

- ئەی موسا - ئێمەیش جادووەیەک وەک جادووەکەی تۆ دەھێنین، کەوابێت وادەیەک دیاری بکە لەکات و شوێنی دیاریکراودا کۆبینەوە، نە ئێمە و نە تۆیش بێ بەڵێنی نەکەین، جێگایەکی تەخت و ڕاست بێت بکەوێتە نێوان ھەردوو دەستەکەمانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە