سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:54

كُلُوا وَارْعَوْا أَنْعَامَكُمْ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِأُولِي النُّهَىٰ

خه‌ڵکینه بخۆن (له‌و به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ته‌)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیرو هۆشمه‌ند.

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - لەو بەروبومە خاوێنەی لە زەوی بۆمان دەرھێناون بخۆن، وە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتیشی لێ بلەوەڕێنن، بێگومان لەو نیعمەت و بەخششانەی باسکران بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و گەورەیی خودا بۆ کەسانێک خاوەن ژیری و بیر و ھۆشی دروست بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە