سورەت 20 · جوزء 16
سورة طه · 20:40
إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ مَنْ يَكْفُلُهُ ۖ فَرَجَعْنَاكَ إِلَىٰ أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ ۚ وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا ۚ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَىٰ قَدَرٍ يَا مُوسَىٰ
(له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکات، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...
تەفسیر
خوشکەکەت دەرچوو، لەگەڵ سندوقەکەدا دەڕۆیشت و چاودێری دەکرد، بۆ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات، کاتێک بینی کۆمەڵێک کەس سندوقەکەیان گرتەوە، خوشکەکەت پێی وتن: ئایا کەسێکتان پێ بڵێم بیپارێزیت و شیری بداتێ و پەروەردەی بکات؟ منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا تۆمان گەڕاندەوە بۆ لای دایکت بۆ ئەوەی دڵی خۆش بێت بە گەڕانەوەت، وە خەم و خەفەت نەخوات بۆت، دوای ئەوەیش گەورە بوویت بۆکزێکت بە ھەڵە دا لە قیبتیەک و کوشتت، دوای ئەوەش منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا و ڕزگارمان کردیت لەسزا و تۆڵەی ئەوان، جار لەدوای جار تۆمان ڕزگار کرد لەو تاقیکردنەوەی کە دووچاری بوویت، دوای ئەوەیش ھەڵھاتیت ساڵانێک لەناو خەڵکی مەدیەن مایتەوە، پاشان لەو کاتەی بۆت دیاری‌کرا گەڕایتەوە تاوەکو بێیت و لە گەڵ پەروەردگارتدا وتووێژ بکەیت و بتکەین بە پێغەمبەر.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە