سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:15

إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَىٰ

بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کارو کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه‌.

تەفسیر

بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت و ڕوو دەدات و ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لەھاتنی، نزیک بوو کاتی ھاتنی بشارمەوە کەھیچ کەس لە بەدیھێنراوەکانی خوای گەورە کاتی ھاتنی نەزانن، بەڵام نیشانەکانی لە ڕێگای ھەواڵی پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) دەزانن، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵە و سزای خۆی بەچاک و بەخراپ وەربگرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە