سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:123

قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ

(ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمانیدا) وتی: ئیتر هه‌ردووکتان له به‌هه‌شت دابه‌زن به‌گشتی، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌گومڕا ده‌بێت، نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی.

تەفسیر

خوای گەورە بە ئادەم و حەوای فەرموو: ئێوە و ئیبلیس لە بەھەشت بەرەو زەوی دابەزن، بزانن ئیبلیس دوژمنی ئێوەیە، وە ئێوەیش دوژمنی ئەون، ئەگەر لە منەوە ھیدایەت و ڕێنوماییەکتان بۆ ھات، ھەرکەسێک لە ئێوە شوێن ھیدایەت و ڕێنوماییەکەی من بکەوێت و کاری پێ بکات و لێی لانەدا، ئەوە گومڕا و سەرگەردان نابێت و ھەقێ لێ ون نابێت، وە لەڕۆژی دواییشدا بەسزای خوا بەدبەخت و ماڵ وێران نابێت، بەڵکو خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە