سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:121

فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ

(شه‌یتان هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد (ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیاندا به‌گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) ئابه‌و شێوه‌یه ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خواردو ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد و (کردی به پێغه‌مبه‌ر) ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی کرد.

تەفسیر

ئادەم و حەوا لەبەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لە خواردنی، ئەوە بوو عەورەت و شەرمگەیان بەدەرکەوت و جلوبەرگی بەھەشتیان لەبەرا نەما و ڕووت و قووت مانەوە، جا دەستیان کرد بەلێکردنەوەی گەڵای درەختەکانی بەھەشت بۆ ئەوەی عەورەتی خۆیانی پێداپۆشن، ئادەم سەرپێچی فەرمانەکەی پەروەردگاری کرد، وە دوور نەکەوتەوە لەخواردنی بەری ئەو درەختەی پێی وترا بوو نزیکی نەکەونەوە، ئەو سنورەی بەزاند کە نەدەبوو بیبەزێنێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە