سورەت 20 · جوزء 16

سورة طه · 20:10

إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى

کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه‌، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکات.

تەفسیر

کاتێک لە سەفەرەکەی مەدیەن دەگەڕایەوە بۆ خاکی میسر لە نزیک کێوی طور ئاگرێکی بەدی کرد، لەو کاتەدا بە خێزانەکەی وت : لەم شوێنەی خۆتان بمێننەوە، بێگومان من ئاگرێکم لە دوورەوە بەدی کرد، بەڵکۆ پشکۆیەک لەو ئاگرە بھێنم بۆتان تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە، یان لەوێ کەسێک ببینم ڕێگامان پیشاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە