سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:87

وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ۖ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ

سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موساو به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كردو به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه‌، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.

تەفسیر

سوێند بێت بەخوا ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پاش ئەویش یەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی ترمان نارد، چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراماندا بە عیسای کوڕی مەریەم کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زگماک و بەڵەکی، وە بە فریشتەی نیگایش (جبریل) سەلامی خوای لێ بێت، پشتیوانیمان لێکرد، ئایا ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کەی ڕاست و ڕەوایە ھەرکاتێک پێغەمبەرێکتان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ھاتبێت و پەیامەکەی لەگەڵ ھەوا و ئارەزووی ئێوەدا نەگونجا بێت، ئێوە خێرا دژایەتیتان کردووە و گوێرایەڵێ نەبوون و خۆتان بە گەورە بەسەر ھەق و ڕاستی و پێغەمبەرەکانی خوادا زانیوە، کۆمەڵێکتان لەو پێغەمبەرانە بەدرۆزانی، وە کۆمەڵێکی تریشتان لێ کوشتن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە