سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:83

وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْكُمْ وَأَنْتُمْ مُعْرِضُونَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه‌) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.

تەفسیر

بیرتانە ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کاتێک پەیمانی بەھێزمان لێوەرگرتن، کەخواى گەورە بەیەکتایی بپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە لەگەڵ دایک و باوک و خزمان و ھەتیوان و ھەژاران و نەداران چاکە بکەن، وە لەگەڵ ھەموو خەڵکدا بە گوفتاری جوان قسە بکەن، وە فەرمان بکەن بە چاکە و ڕێگری بکەن لەخراپە بە بێ توند و تیژی و توڕەیی، وە نوێژەکان بە تەواوی و بەو شێوەیەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان بدەن بەکەسانی شایستە تاوەکو دەرونتانی پێ پاک بکەنەوە، بەڵام پاش ئەوە کەمێکتان نەبێت پشتان لەو پەیمان و بەڵێنە کرد و وەفاتان نەبوو بۆی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە