سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:71

قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَا شِيَةَ فِيهَا ۚ قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ ۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ

موسا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه‌، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.

تەفسیر

ئەمجا موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو مانگایە دەبێت مانگایەک بێت کە ڕام نەھێنرابێت لەسەر جووت وزەوی کێڵان، وە ڕامیش نەھێنرابێت لەسەر کشتوکاڵ وزەوی ئاودان، دەبێت بێ عەیب بێت لە ھەموو کەمو کورتیەک، نابێت نیشانەی ھیچ ڕەنگێکی تری جگە ڕەنگی زەرد تێدا بێت، جا ئەو کاتە ووتیان: ئا ئێستا وەسف وشێوازی مانگاکەت بە تێر وتەسەلی بۆ ھێناین، جا ئەمجا مانگاکەیان دیتەوە وسەریان بڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی سەرسەختی و دەمەقاڵێ و زۆر بڵێی وپرسیار کردنیانەوە خەریک بوو سەریشی نەبڕن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە