سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:60

۞ وَإِذِ اسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ۖ فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك موسا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه‌) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خواو تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.

تەفسیر

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری خوای گەورە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەبوو کاتێک وێڵ وسەرگەردان بوون، ودووچاری تینویەتیەکی زۆر بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) زۆر بەکزۆڵی وگەردنکەچیەوە داوای لەخوای گەورە کرد کە بارانتان بۆ ببارێنێت، ئەوە بوو ئێمەش فەرمانمان پێکرد کە بە گۆچانەکەی بدات لەو بەردە، جا کاتێک لەبەردەکەی دا، بەژمارەی تیرە وتایفەکانتان خوای گەورە دوازدە کانی بۆ ھەڵقوڵاند و لە ھەر ھەموویشیانەوە ئاوی سازگار دەھاتە دەرەوە، وە جێگای ئاوخواردنی ھەر تیرە وتایفەیەکیشمان دیاری کرد، بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست نەبێت، وە پاشان پێمان ووتن: بخۆن وبخۆنەوە لەو ڕزق وڕۆزیەی کە خوای گەورە بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان بۆی ناردوون، وە خراپەکاریش لە سەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە