سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:58

وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَٰذِهِ الْقَرْيَةَ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُوا حِطَّةٌ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه‌)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێییه‌كی به‌فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رێزو كڕنووشی (پێزانینیه‌وه‌) بچه‌نه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره‌، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه‌.

تەفسیر

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری پەروەردگار بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک پێمان ووتن: بچنە ناو (بیت المقدس) ەوە، وە حەز لەھەر شتێکی پاکوخاوێن دەکەن زۆر وفراوانە لێی بخۆن، وە پێمان ووتیشن ھەر لەکاتی چوونە ژوورەوە بە کڕنوش وملکەچیەوە بچنە ژوورەوە، وە داوا لەخوای گەورە بکەن وبڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە تاوان وگوناھەکانمان خۆشبە، ئەو کاتە ئێمەش لێتان خۆش دەبین ونزاکەتان گیرا دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پاداشتی چاکەکاران زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە