سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:41

وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ

هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه (ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه (له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.

تەفسیر

وە باوەڕ بھێنن بەو قورئانەی کە دامبەزاندووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھاوتایە وھاومانایە لەوەی کە لە تەوراتدا ھاتووه لەبارەی یهکخواپەرستی وپێغەمبەرایەتی موحەمەدەوە (صلی اللە علیە وسلم)، پێش ئەوەی دەستکاری بکرێت وماناکانی پشێوێنرێت، وە ئاگاداربن لەوەی یەکەم دەستە وتاقم بن کە باوەڕی پێ نەھێنن، وە ئەو ئایەتانەی کە دامبەزاندووە ھەروا مەیگۆڕێننهوە بە نرخێکی کەم لە پلە وپایە ودەسەڵات، وە خۆتان بپارێزن لە توڕەیی وسزای من.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە