سورەت 2 · جوزء 1

سورة البقرة · 2:30

وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.

تەفسیر

خوای گەورە (لەم ئایەتەدا) باسی ئەوەمان بۆ دەکات بە فریشتەکانی فەرمووە: کە دەیەوێت مرۆڤ بخاتە سەر زەوی تاوەکو ھەندێکیان ببن بە جێنشینی ھەندێکی تریان، تاوەکو زەوی ئاوەدان بکەنەوە لەسەر گوێڕایهڵی خوای گەورە، فریشتەکانیش لەخوای گەورەیان پرسی، (پرسیاری ڕێنومایی وبێ ئاگایی) لە حیکمەتی ئەوەی خوای گەورە بۆچی نەوەکانی ئادەم دەکات بە جێنشین لەسەر زەوی؟ لەکاتێکدا ئەوان خراپەکاری تێدا بڵاو دەکەنەوە وبەزوڵم وزۆرداری خوێنی تێدا دەڕێژن، وە ووتیان لەکاتێکدا ئێمە ئەھلی طاعەت وگوێڕایەڵی وسوپاسگوزاری تۆین، وە تۆ بەگەورە ومەزن وتەواو دەزانین وھیچ کاتێکیش ماندوو نابین لێی، خوای گەورەش وەڵامی پرسیارەکەی دانەوە وپێی فەرموون: ئەوەی من دەیزانم لە گەورەی حیکمەتی دروستکردنی ئەوان ومەبەستی مەزنی جێنشینیان ئێوە نایزانن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە