سورەت 2 · جوزء 3

خواتيم البقرة · سورة البقرة 2:285

آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ

پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه‌، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خواو فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێخۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه‌.

تەفسیر

پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕی ھێنا بە تەواوی ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، ھەروەھا باوەڕدارانیش ھەر ھەمویان باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە، وە باوەڕیان بە ھەموو فریشتەکان ھێنا، وە بە ھەموو ئەو پەرتووکانەی دابەزیوون بۆ سەر پێغەمبەران، وە باوەڕیشیان بە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڕەوانەی کردوون، باوەڕیان پێ ھێنان و ووتیان: ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەران، وە ووتیان: ئەی پەروەردگار ئەوەی فەرمانت پێکردین وئەوەش ڕێگریت لێکردن بیستمان، وە گوێڕایەڵ و ملکەچین بە ئەنجامدانی فەرمانەکانت و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانت، وە داوات لێدەکەین کە لێمان خۆش بیت ئەی پەروەردگارمان، چونکە سەرەنجام وگەڕانەوەمان لە ھەموو کاروبارێکماندا تەنھا ھەر بۆلای تۆیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە