سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:280

وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيْسَرَةٍ ۚ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ ۖ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره‌).

تەفسیر

جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە داوای قەرزەکەی لێ دەکەیتەوە ھەژار و نەدار وکەم دەست بوو نەیدەتوانی قەرزەکەت بداتەوە ئێوە دانەوەی قەرزەکەی بۆ دوابخەن تا ئەو کاتەی خوای گەورە بۆی دەلوێنێت وقەرزەکەت دەداتەوە، خۆ ئەگەر قەرزارەکە ھەر توانای دانەوەی قەرزەکەی نەبوو، ئەوا ئەگەر لە ھەموو قەرزەکە خۆش بن یان لە بەشێکی خۆش بن باشتر وچاکترە بۆتان، ئەگەر ئێوە بزانن ئەو کارە چی فەزڵ وپاداشتێکی گەورەی ھەیە لای خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە