سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:271

إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ۖ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ۚ وَيُكَفِّرُ عَنْكُمْ مِنْ سَيِّئَاتِكُمْ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ

ئه‌گه‌ر خێرو چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه‌) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەفسیر

ئەگەر ئەوەی دەیبەخشن لەماڵو سامان لەپێناو خوای گەورە ئاشکرای دەکەن ئەوا کارێکی باش وچاکتان کردووە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی خەڵکی تریش چاوتان لێ بکەن، خۆ ئەگەر شاردتانەوە وبەنھێنی خێر وسەدەقەکەتان کرد وداتان بە ھەژاران ئەوا باشترە لەوەی ئاشکرای بکەن، چونکە کەمتر ڕیا وڕوپامایی تێدەکەوێت، ونزیکتریشە لە ئیخلاس ودڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان ئەوەی دەیکەن بە ئاشکرا و نھێنی خوای گەورە ئاگادارە بەھەمووی، وە ھیچ شتێکیشی لە حاڵی ئێوە لا شاراوە نیە ولێی وون نابێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە